
خولى بەرگرى شارستانى لە زانکۆى سەلاحەلاددین
بەمەبەستى ئاگادار بوون لەهەموو بوارەکانى سەلامەتى و دڵنیایى بۆ پاراستنى خودى فەرمانبەران و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتى و کۆلیژ و سەنتەرەکانى زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتى کارگێڕى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەددین بە هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى هەولێر، خولێکى (٣) رۆژەى بۆ فەرمانبەرانى زانکۆ لەهۆڵى کۆچەر بیرکار لەسەنتەرى رۆشنبیرى کردووە سەبارەت بە زیانەکانى ئاگرکەوتنەوە و چۆنیەتى ئاگرکوژاندنەوە لەو کاتانەى ئاگرێگ لەشوێنێکدا دەبێتەوە.
ئەمەو ئەم خولە (٢) رۆژ بابەتەکانى تیۆرین و (١) رۆژیش کردەیی و پراکتیکییە، ( ٥٠) فەرمانبەرى زانکۆى سەلاحەددین بەشدارى ئەم خولەن، هاوکات (م. رێبوار عەبدولمەجید رەسوڵ) وانەبێژ و رێپَدراوى یەک، لەبەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى وەک مامۆستاى ئەم خولە گرنگى خولەکەى لەوەدا بەدەرخست، سەرەتا باسى لەرێنماییەکان کرد بەگرنگى زانى هەموو کات بۆ پاراستنى گیانى فەرمانبەران و باڵەخانەکان دەبێ رێگر بین لەئاگرکەوتنەوە و کاتێکیش ئاگرکەوتنەوە روویدا پێویستە زۆر بەبوێرانە و بەشێوەیەکى تەندروست چارەسەرى هەموو لایەنەکانى ئاگرکەوتنەوە بکەین، هەروەها جەختى لەچۆنیەتى زاڵبوون بەسەر ئاگرکەوتنەوە کرد، لەلایەکى دیکەوە رێگە نەدرێ دووکەڵێکى زۆر بێتەکایەوە، چونکە دووکەڵ دەبێتە هۆى تەنگە نەفەسى ، لێرەوە دەبێ ئێمە چۆنیەتى سەلامەتى و دڵنیایى و ئاگرکوژێنەوەى سەرەتایى فێر ببین، دیارە هەموو بابەتەکانیش پەیوەندى راستەوخۆى بەبەرژەوەندى گشتییەوە هەیە تا خۆمان و باڵەخانە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتى و کۆلیژەکانمان بپارێزین لەهەر ئاگرکەوتنەوەیەکى نەخوازراو.