
خولى پێنجه‌مى پێداگۆجى كرایه‌وه
به‌چاودێرى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونى پ.د.مسته‌فا عه‌تار یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، له‌هۆڵى كۆچه‌ر بیركارى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى خولى پێنجه‌مى پێداگۆجى كرایه‌وه.
له‌سه‌ره‌تادا یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا وتارێكى سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و خوله پێشكه‌شكرد و تیایدا جه‌ختى له‌گرنگى خوله‌كه و زیاتر به‌ره‌و پێشبردنى ئاستا و تواناى مامۆستایان خسته روو و جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كى زانستیانه بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ هه‌موو لایه‌نه‌كانى چۆنیه‌تى وانه‌گوتنه‌وه فێرى داواكارانى ئه‌م خوله ده‌كرێ.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه د.وه‌لا دزه‌یى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى پێداگۆجى له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌بۆنه‌ى كردنه‌وه‌ى خولى پێنجه‌مى پێداگۆجى چه‌ند وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و تیایدا هه‌موو لایه‌ن و پرۆگرامى ئه‌و خوله‌ى خسته روو، هاوكات باسى له‌و هه‌نگاوانه كرد، كه له‌ماوه‌ى خوله‌كه‌دا داواكاریان فێرى ده‌بن، تا ببن به‌مامۆستاى به‌توانا و لهكۆلیژهكاندا به‌شێوه‌یه‌كى زانستیانه وانه‌كانیان بڵێنه‌وه.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌م خوله‌دا زیاتر له 90 داواكار به‌شدارن و خوله‌كه‌ش شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێ.