
خولی پێداگۆجی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ستی پێكرد
به ئاماده‌بوونی دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، دكتۆر مسته‌فا سابر عه‌تار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ و دكتۆره وه‌لا غازی مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی، خولی پێداگۆجی بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی له زانكۆ سه‌لاحه‌دین ده‌ستی پێكرد.
له وتارێكیدا دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی خۆشحاڵی به كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله نوێیه ده‌ربڕی و گوتی: زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وام خوله‌كانی وانه وتنه‌وه‌ی بۆ خوازیارانی نازناوی زانستی كردۆته‌وه، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات شێوازه‌كانی وانه وتنه‌وه گۆڕانكاری ته‌واویان به‌خۆیانه‌وه بینیووه. بۆیه له‌م كاته‌دا به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، سه‌نته‌ری پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین دامه‌زرا. ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش له‌لایه‌ن كه‌سانی ئه‌كادیمی و شاره‌زا كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌شداریان له پرۆگرامی راهێنانی پێداگۆجی له وڵاتی فنلاند كردبوو، به‌ڕێوه ده‌بردرێت. بۆیه به ئامانجی دروستكردنی گۆڕانكاری و شێوازی وانه وتنه‌وه، خوله‌كانی پێداگۆجی، رێگا و سیسته‌می نوێی له‌خۆ ده‌گرێت و له‌لایه‌ن مامۆستایانی راهێنراوانی سه‌نته‌ری پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی وانه‌كان ده‌وترێته‌وه.
دواتر دكتۆره وه‌لا غازی مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری پێداگۆجی و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمی گوتی: خوله‌كانی پێداگۆجی رێگایه‌كی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی وا له به‌شداربووان بكه‌ین، ئه‌و هه‌گبه و زانیاریانه‌ی هه‌یانه بتوانن به جوانترین و باشترین رێگا بگوازنه‌وه بۆ فێرخوازان. بۆیه خوله‌كانی پێداگۆجی رێگایه‌كی نوێ و سه‌رده‌مییه و به‌به‌رده‌وامی وبه‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات له نوێبوونه‌وه و پێشكه‌وتن دایه. ئه‌و ئه‌زموون و شاره‌زایانه‌ی له راهێنانه‌كانی وڵاتی فنلاندا وه‌رمان گرتووه، به ئه‌مانه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی ده‌گوازینه‌وه بۆ فێرخوازان. خوله‌كه‌شمان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر مانگه‌وه شێواز‌و رێگای تایبه‌تی وانه وتنه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ خوله‌كانی پێشووی وانه وتنه‌وه.
شایه‌نی باسه خوله‌كانی پێداگۆجی، پرۆژگرامی نوێی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانه، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان له پرۆگرامی راهێنانی پێداگۆجی له وڵاتی فنلاند له زانكۆی هامك كردبوو.