
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لە گەڵ کونسڵگەرى گشتى ئەمریکا لەهەولێر
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لە کۆلیژى پەروەردەى بنەڕەتى زانکۆى سەلاحەددین پێشوازى لەکونسڵگەرى گشتى ئەمریکا لەهەولێر کرد، لەگەڵ شاندى یاوەرى، ئەمەو لەدانیشتنکدا سەرۆکى زانکۆ دواى بەخێرهێنان باسێکى تێروتەسەلى مێژوویى زانکۆى سەلاحەددینى کرد، کە لەنێوەندى زانکۆکانى کوردستاندا بەزانکۆى دایک ناسراوە، هەر لەوێدا هەردوو لا باسیان لەچەندین پرۆژە کرد، کە لەنێوان زانکۆکانى ئەمریکى و زانکۆى سەلاحەددین هاتۆتە بوون، لەتەک ئەمەدا باسیان لە پرۆگرامەکانى ئیراسمۆس و ئاریکس و زانکۆى سنسناتى ویلایەتى ئۆهایۆ، لەلایەکى دیکەوە جەخت لە پرۆژە و سیمنارەکانى پەروەردەى کارى ئازاد و پەروەردەیى فرەیى کرا، کە دوو پرۆژەن خزمەتێکى زۆر بەقوتابیان دەکات لەپاش ئەوەى کۆلیژ تەواو دەکەن، هاوکات باس لەکردنەوەى سەنتەرى کارى ئازاد کرا، هەر لەنێوەندى ئەو دانیشتنەدا مامۆستایانى کۆلیژى پەروەردەى بنەڕەتى چەنەدین راوبۆچوونیان خستە روو سەبارەت بەو پرۆژانەى کە لەنێوان هەردوو لا ئەنجام دەدرێ و بەرزیان نرخاند بەتایبەت لەرووى سیمنار و پرۆژەى کارى ئازاد، هەر لەوێدا سەرۆکى زانکۆ ئەو جۆرە دانیشتانەى بەرز نرخاند و هیواى وابوو، کە دوو جۆرە دانیشتانە بۆ خزمەتى زانست و بەرزکردنەوەى ئاستەکان هەردەم بەردەوام بێ، لەپاشاند پ.د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین چەند دیاریەک و لۆگۆیەکى زانکۆ پێشکەش بە کونسڵى گشتى ئەمریکى لە هەولێر کرد، ئەوەى شیاوى باسە لەو دانیشتنەدا د.جەوهەر فەتاح یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایى، راگرى کۆلیژى و پەروەردەى بنەڕەتى و ژمارەیەک لەمامۆستایان ئامادە بوون.