
كاروچالاكیه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دڵنیایى جۆرى و په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كان له‌ماوه‌ى كه‌ره‌نتینه‌دا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دڵنیایى جۆرى و په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كان وه‌ك ئاماده‌سازییه‌ك بۆ تێپه‌راندنى ئه‌و دۆخه‌ى كه زۆربه‌ى ووڵاتانى جیهانى گرتۆته‌وه چه‌ند هه‌نگاوێكى به باش زانى ئه‌نجامیان بدات، بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌نجامى تاوتوێكردنى نامه‌ى ماسته‌ر به ئۆنڵاینى له‌گه‌ڵ زانكۆى سلێمانى له لایه‌ن (پ.د. نبیل عادل فخری) به‌رێوه‌به‌رى دڵنیایى جۆرى زانكۆ ئه‌نجامدرا له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى دڵنیایى جۆرى و په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كان به شێوه‌ى ئۆنلاین و به‌به‌كارهێنانى پرۆگرامى (گووگڵ میت) بۆ تاوتوێكردنى كاره‌كانى دڵنیایى جۆرى و په‌ره‌پێدانى پرۆگرامه‌كان له دۆخى راوه‌ستانى ده‌وامى فه‌رمیدا و ئه‌نجامدانى (2) ۆركشۆپ له به‌شى كیمیا/ كۆلێژى په‌روه‌رده و ئاماده‌كردنى ڤیدیۆیه‌كى فێركارى تۆتریال له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى وێبینار له رێگه‌ى پرۆگرامى گووگڵ میت، هه‌روه‌ها پێشكه‌ش كردنى به‌شێوه‌ى سیمینارى ئۆنلاین بۆ مامۆستایانى به‌شى كیمیا له كۆلێژى په‌روه‌رده و به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى ئینته‌رناشناڵ ڕانكین و ڕه‌چاوكردنى ئه‌و رێنماییانه‌ى كه پرۆسه‌كه پێویستى پێیه‌تى و خۆ ئاماده‌كردن بۆى و ئاماده‌كردنى فۆرمێكى ئه‌لیكترۆنى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتاى تایبه‌ت به‌و مامۆستایانه‌ى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، كه له‌مساڵدا توانیوویانه توێژینه‌وه‌ى زانستى له گۆڤاره نێوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌مه‌به‌ستى پاداشتكردنیان ئه‌مه‌و ژماره‌ى توێژینه‌وه‌كان خۆى (265) توێژینه‌وه ده‌بینێته‌وه.