
كاكه‌مین نه‌جاڕ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ولێر سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد
پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆ له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له كاكه‌مین نه‌جاڕ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ولێر و شاندى یاوه‌رى كرد، ئه‌مه‌و دواى به‌خێرهێنان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ولێر ده‌ستخۆشى له‌سه‌رۆكى زانكۆ كرد به‌بۆنه‌ى پێشهنگبوونى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌نێوه‌ندى ریزبه‌ندى نیشتمانى زانكۆكانى كوردستاندا، هاوكات جه‌ختیشى كرده‌وه له‌و پێشكه‌وتنانه‌ى كه زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌خۆیه‌وه بینووه سه‌باره‌ت بهبهرزكردنهوهى ئاستى زانست له‌كوردستاندا، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆ له‌وته‌یه‌كیدا باسى له‌وه كرد، كه سه‌رجه‌م كارمه‌ندان ز مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌هۆى چالاكى و توێژینه‌وه‌كانیان و سه‌رۆكایه‌تى زانكۆش په‌یوه‌ندیه‌كى فراوانى هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو زانكۆكانى كوردستان و عێراق و نێوده‌وڵه‌تیدا بۆیه هه‌رده‌م له‌كار و پڕۆژه و چالاكییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ولێر له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا باسى له‌وه كرد، كه هه‌رده‌م هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆ جێیهجێكردنى پرۆژه‌ى كه‌مپى زانكۆ تا كه‌مپێكى سه‌رده‌میانه بێ و هه‌روا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بایه‌خ به‌م كه‌مپه بدات.