
کەرنەفاڵی زانکۆی سەلاحەدین بە بۆنەی پێشەنگبوونیەوە لە پڕۆسەی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان بەڕێوەچوو
کەرنەفاڵی زانکۆی سەلاحەدین بە بۆنەی پێشەنگبوونیەوە لە پڕۆسەی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان بەڕێوەچوو
بهچاودێری و ئامادهبونی د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی و دڵشاد شەهاب راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو ئەنجومەنی کۆلێژەکان و مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆو ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بهبۆنهی پێشهنگبونییەوە لە گروپی هەرە پێشەوەی پڕۆسەی رێزبهندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان بۆ ساڵی خوێدنی ٢٠١٧-٢٠١٨ سهرۆكای زانكۆی سهلاحهدین لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣/١٢/٢٠١٨ هۆڵی وەرزشی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان كهرنهڤاڵێكی سازکرد.كهرنهڤاڵهكه بهوتنهوهی سرودی نیشتیمانی ئهی ڕهقیب و ساتێك ڕێزگرتن بۆ گیانی پاكی شههیدان دهستپێكرد، پاشان چهند وتارێك پێشكهشكرا.
لە دەستپێکی مەڕاسیمەکەدا دکتۆر یاسین بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی سەلاحەدین لە وتارێکدا باسی لە پڕۆسەی ئامادەکارییەکانی زانکۆی سەلاحەدین بۆ ریزبەندی نیشتیمانی و کاری لێژنەکان لەسەر ئاستی زانکۆ بۆ میوانان روونکردەوەو جەختیشی لەسەر ئەوەی کردوە کە زانکۆی سەلاحەدین هەمیشە پشتگیری ئەو پڕۆسەیە دەکەن.
دواتر پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وێڕای بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبووان، پیرۆزبایی گەرمی لە مامۆستایان و قوتابیانی زانککرد، هەروەها لە وتارەکەیدا سوپاسی پاڵپشتی و پشتیوانیەکانی وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی كرد، ههروهك پڕۆژهی ڕیزبهندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان بهههنگاوێكی گرنگ و گهورهی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی له قهڵهمهدا و، پشتیوانی زانكۆی سەلاحەدینیشی بۆ جێبهجێكردنی سهرجهم بڕیار و ڕینماییهكان دوپاتكردهوه، ههروهك ڕیزبهندی نیشتیمانی زانكۆكانی بهپڕۆسهیهكی گرنگ له قهڵمدا بۆ دروستكردنی كێبڕكێی زانستی له نێوان زانكۆكانی كوردستان، ههروهك خۆشحاڵی خۆشی پیشاندا كه زانكۆكهیان بۆ ساڵی 2017-2018 له ڕیزی پێشهوهی گروپهكانی ڕیزبهندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان بون، بۆ ئهوهش د.ئهحمهد دزهیی ستایشی ڕۆڵی لێژنهی ڕیزبهندی نیشتیمانی له وهزارهت و، زانكۆكهیان كرد، ههروهك سوپاسی ئهو لێژنهیه و مامۆستایان و خوێندكاران كرد، كه شهونخونی بهردهوامیان كرد تا زانكۆكهیان گهیانده ئهو پلهیهی ئهمڕۆ، هیواشی خواست حكومهتی ههرێمی كوردستان پاڵپشتیان بكات بۆ دروستكردنی كهمپی نوێی زانكۆكهیان له شاری ههولێر.
پاشان د.یوسف گۆران وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی دوای بەخێرهێنانی ئامادهبوان، خۆشحاڵی خۆشی بهئامادهبون لەو کەرنەڤاڵه تایبەتهی سەرکەوتنی زانکۆی سەڵاحەددین لە ڕیزبەندیی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان بۆ ساڵانی ٢٠١٧- ٢٠١٨ دوپاتكردهوه و وتی: خۆشحاڵم کە زانکۆی سەڵاحەدین توانی لە گروپی پێشەنگی زانکۆکانی کوردستان بێت، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خویندکارانی زانکۆکەتان دەکەم.وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ڕایگهیاند: بە وردی سەیری داتاکانی زانکۆکەتانم لە ناو سیستمی ڕیزبەندی نیشتیمانی کردوە، بۆیه جێی خۆیەتی بەتایبەت دەستخۆشی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەکەم، کە بە تەرکیز و گرنگیپێدان و تێگەیشتنی قوڵەوە کاری لەسەر یەکە یەکەی پێوەرەکانی ریزبەندی نیشتیمانی کردوە، بۆ گرنگ و بایهخی ئهنجامدانی توێژینهوهی زانستیش، وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ڕایگهیاند: چالاکی توێژینەوەی زانستی لە پێوەرەکانی ڕیزبەندیی نیشتیمانی دا پشکی شێری پێدراوە، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کە بەشداری ڕەسەن لە بەرهەمهێنانی مەعریفە و بڵاوکردنەوەی بەرهەمی توێژەرانمان لە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزەکان شاڕێی دەرکەوتنی زانکۆکانمانە لەسەر نەخشەی ئەکادیمیای جیهانی، بۆ ئهوهش چهند نمونهیهكی خستهڕو و ئاشكرایكرد لە نێوان ساڵانی ١٩٦٨ کە یەکەمین زانکۆ لە هەرێمی کوردستان دروست کراوە هەتا ساڵی ٢٠١٤ لە هەموو زانکۆکانی کوردستان ژمارەی ئەو توێژینەوانەی لە گۆڤارە زانستییە ئاست بەرزهکاندا بڵاو دەکرانەوە لە پەنجەکانی دەست تێنەدەپەڕی، بەڵام لە ئێستادا بە تەنها زانکۆی سەڵاحەددین لە ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ دا (٤٤٩) توێژینەوەی بڵاوکراوەیان هەیە و، لە نێویاندا ١٥١ توێژینەوە لەو گۆڤارە ئاست بەرزانەدا بڵاو کراونەتەوە کە لەلایەن دەزگا بەناوبانگەکانی تۆمسۆن ڕۆیتەرس و سکۆپەسەوە تۆمار کراون، زیاتر لهو بارهیهوه ڕونكردنهوهی خستهڕو وتی: زانکۆی سەڵاحەددین لە ڕێگهی توێژینەوە زانستییەکانیەوە بە تەنها توانیویەتی لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا (918 Impact Factor ) کۆ بکاتەوە، کە ئەوەش ئاماژەیەکی گرنگە بۆ بەشداری ڕەسەن لە چالاکی توێژینەوەی زانستی و بەرهەمهێنانی مەعریفە، وتیشی جێگهی شانازییە کە زانکۆکەتان لە پێوەرەکانی (توێژینەوە، دڵنییایی جۆری، چالاکی کەلتوری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگه و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان)، لەڕیزبەندی باشترین پێنج زانکۆی کوردستاندا بوە، بۆ ئهوهش دەستخۆشی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و توێژەران و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ دەکەم، بەتایبەت دەستخۆشی لەو توێژەرانە دەکەم کە بەرهەمی توێژینەوەکانیان گەیاندۆتە گۆڤارە زانستییە ئاستبەرزەکان، ههروهك داواشی لە سەرۆکایەتی زانکۆ کرد سوپاس و پێزانینی فەرمی ئاڕاستەی هەموو ئەو توێژەرانە بکات، كه توانیویانە توێژینەوەکانیان لەو گۆڤارانە بڵاو بکەنەوە کەلە لایەن (Web of Science) تۆمار کراون.وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی باسی له كارنامهی وهزارهتهكهی بۆ هاندانی توێژهران كرد و ڕایگهیاند: ئێمە وەکو وەزارەت لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەین بۆ دەستنیسانکردنی باشترین (١٠ توێژەر) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و، ڕێوڕەسمێکی ڕێزلێنانیان بۆ ڕێک دەخەین و، لە ڕێگهی گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستییەوە دەرفەتی بەدەسهێنانی فەندی تایبەت بە توێژینەوەیان بۆ دەڕەخسێنین، هیواشی خواست بتوانینن لە ڕێگهی چەسپاندنی پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتیمانییەوە ئاست و کواڵیتی زانکۆکان بگەیەنینە ڕادەیەک، کە نەوەی نوێ و گەنجانی وڵات باشترین ئاست و کواڵیتی خوێندنیان هەبێت و، دەرفەتیان هەبێت ئەو زانست و کارامەییانە وەربگرن کە بتوانن بە ئاسانی لە بازاڕ ی کاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا. پاش ئەوەی چەند تابلۆیەکی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێری سەربە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان نمایشکران، ئینجا خەڵات و بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە ئەو بەڕێزانەی لەسەر ئاستی حەوت لێژنەی تایبەت بە کارکردن لە پڕۆسەی ریزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ ماندونەناسانە کاریان کردبوو.