
هێنانەکایەوەی هەلی وەبەرهێنان بۆ دەرچووان
پ.د.جەوهەر فەتاح سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا پێشوازی لە "سوکی هونک"ی سەرۆکی مەڵبەندی خوێندنی باڵای وڵاتی کۆریا و شاندی یاوەری کرد، لەکۆبوونەوەیەکدا باس لەهەمانگی لەنێوان هەردوو لا کرا لەهەموو روویەکەوە، لەتەک جەختکردنەوە سەبارەت بەو دەرچووانەی پەیوەندییان بەبازاڕ و کارەوە هەیە و هێنانەکایەوەی هەلی وەبەرهێنان بۆیان، لەلایەکی دیکەوە باس لەپرۆگرامی سکۆلەر شیب کرا، بەتایبەتی بۆ قوتابییە زیرەکەکان.
ئەوەی شیاوی باسە لە کۆبوونەوەکەدا د.عیسام خەلیل بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادە بوو.