
سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین پ.د.ئەحمەد ئەنوەردزەیى لەدیدارێکى زانکۆى سەلاحەددین دەربارەی هۆشیارى و بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان
بەئامابوونى ژمارەیەکى بەرچاو لەمامۆستایانى کۆلیژەىکانى زانکۆى سەلاحەدین و بەرپرسانى حکومى و حزبى و چەند پەرلەمانتارێک دیدارى زانکۆى سەلاحەدین بە ناونیشانى هۆشیارى و بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان لەهۆڵى کۆچەر بیرکار لە سەنتەرى رۆشنبیرى کۆمەڵاًیەتى سازکرا، ئەمەو سەرەتا خولەکێک وەستان بۆ مارشى نیشتمانى هەرێمى کوردستان، لەپاشاندا پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین-هەولێر وتارێکى لەو بارەیەوە پێشکەشکرد، کە تیایدا لەچەند خاڵێکى گرنگ کرد سەبارەت بەماددەى هۆشبەر، بەپێویستى زانى لەرێگەى ئەم دیدارەدا مامۆستایانى کۆلیژەکانى زانستە ئیسلامییەکان و ئاداب و یاسا و زانست بەتوێژینەوەکانیان بتوانن پەنجە بخەنە سەر برینەکان و هۆکار و رێگە چارە بخەنە روو بۆ دامودەزگە فەرمییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هاوکات راسپاردەکان ببنە رێگە پیشاندەر بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەى ئەو دیاردە کوشندەیە، کە بۆتە ژەهرێک هاتۆتە نێو کۆمەڵگەى کوردستانى، لەلایەکى دیکەوە ئەو دیدارەى بە دەرفەت زانى تا چەند پێشنیارێک پێشکەش بە ئامادەبووان بکات و ئەمەو پێشنارەکانى لەچەند خاڵێک کۆکردەوە وەک دەزگەکانى راگەیاندن بەهەموو ئامرازەکانیەوە رۆڵى بەرچاو بگێڕن لە هۆشیارکردنەوەى گەنجان، قوتابخانە، زانکۆ، مزگەوت و فەرهەنگخانەکان دەتوانن کار بکەن بۆ ئامۆژگاریکردنى گەنجان و هەردەمیش رێنمایى بخەنە روو بەسوود وەرگرتن لە ئامارى دەزگەکانى ئاسایش و لەلایەن دەزگە پەیوەندارەکانیشەوە سزاى یاسایى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەرەوە بدرێ، وەزارەتى تەندروستیش ژینگەیەکە شیاو بۆ ئالوودەبووان بڕەخسێنێت، جەختیشى لەوە کردەوە پەرلەمانى کوردستان بەیاساى بەرەنگاربوونەوەى بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددە هۆشبەرەکان و ئالوودەبووان و بازرگانان لەیەکتر جیا بکاتەوە سزاى جیاوازیان بۆ دیارى بکات بەشێوەیەک نەخۆش و تاونبار جیا بکاتەوە.
لەپاشاندا دەستکرا بەپێشکەشکردنى پانێلەکان، هاوکات پانێلەکان خۆى لەچەندینتوێژینەوە دەنواند وەک رۆڵى خێزان و قوتابخانە لە پشتگیرى و بەرەنگاربوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان، رێگە چارەسەریەکانى ئالوود بوون، تایبەتمەندى ماددە هۆشبەرەکان و خێرایى بڵاوبوونەوەیان، رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە دیدى ئیسلامى، مەترسییەکانى ئالوودەبوون لەسەر تاک و کۆمەڵگە لەگەڵ چەندین ناونیشانى دیکە کە جێگەى بایەخ بوون بۆ بنبڕکردنى ئەو دیاردەیە، ئەوەى شیاوى باسە سێ پانێل پێشکەشکرا هەر پانێڵک شەش توێژەر تیایدا بەشدارى کرد لەگەڵ تەواوبوونى هەر پانێلێک گفتوگۆیەکى کراوە دەخرایە روو و بابەتەکان زیاتر دەوڵەمەنتر دەبوو بۆ رێگەچارەى گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەى ماددەى هۆشبەر.