
هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان ده‌زگاى "سید"ى خێرخوازى و زانكۆى سه‌لاحه‌دین
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له‌شاندێكى ده‌زگاى "سید"ى خێرخوازى كرد، كه به‌سه‌رۆكایه‌تى "شیرى تاڵه‌بانى"بوو، ئه‌مه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكى زانكۆ كورته‌یه‌كى مێژوویى سه‌باره‌ت به‌زانكۆ پێشكه‌شكرد، له‌لایه‌كى دیكه‌وه شاندى میوان باسى لهههماههنگى نێوان ده‌زگه‌ى سیدى خێرخوازى و زانكۆى سه‌لاحه‌دین كرد، سه‌رۆكى زانكۆش خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌كاره خێرخوازهكانى ئه‌م ده‌زگایه، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه به‌هه‌ماهه‌نگى بتواندرێ پرۆژه‌كان له‌رووى راهێنان و به‌ره‌و پێشبردنى لایه‌نه‌كانى زانست به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێ، له‌پاشاندا رێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو لا ئه‌نجامدرا، تا له‌داهاتوودا هه‌ردوو لا سوودى له‌تواناكانى یه‌كتر وه‌ربگرن، بتواندرێ زیاتر خزمه‌ت به‌مامۆستا و قوتابیان بكرێ، به‌پێى ئه‌و پرۆژانه‌ى له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌خرێته روو.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌م دانیشتنه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو.