
هاوکاری زانستی لەنێوان زانکۆی سەلاحەدین و رێکخراویDAAD وGIZی ئەڵمانیدا
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لەگفتوگۆیەک بەشێوەی ئۆلاین لەگەڵ هەر یەک لەرێکخراوی DAAD ئەڵمانی و ئاژانسی هاوکاری نێودەوڵەتیGIZ ئەڵمانی، بەبەشداری زانکۆی سلێمانی و زانکۆی کاسۆلیک، باس لەچەندین تەوەری خوێندن کرا، بەتایبەت هەلی خوێندنی سکولر شیب بۆ هەر سێ زانکۆ، زیاتریش بۆ بەشەکانی:
١-چارەسەری رووەکی-کشتوکاڵ.
٢-زانستی ژینگە.
٣-IT
٤-کارگێڕی کار.
٥-زانستەکانی بواری پزیشکی.
هەر لەو گفتوگۆیە ئۆنلاینەدا باس پەرەپێدان و هەلەکان کرا تا لەگەڵ داواکاری بازاڕدا بگونجێ، هاوکات سەرۆکی زانکۆ سەبارەت بەهەلی خوێندن بۆ قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و بەپێویستی زانی، هەلی خوێندن بۆ زۆربەی بەشەکانی دیکەش بخرێتە روو، تا لەهەموو بوارەکاندا بتواندرێ لەگەڵ داخوازییەکانی بازاڕدا بگونجێت.
ئەوەی شیاوی باسە د.عیسام خەلیل بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆدا بەشداری ئەو گفتوگۆیە ئۆنلاینەی کرد.