
ھەماھەنگی نێوان زانکۆکانی ئەمریکا و زانکۆی سەلاحەدین
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا، پێشوازی کرد لە (ئێرن شمێل)ی بەڕێوەبەری کارووباری گشتی بەوەکالەت لەکونسڵگەری گشتی ئەمریکا لەهەولێر
لەمیانی کۆبوونەوەیەکەدا باس لە ڕۆڵی وڵاتی ئەمریکا کرا لە بواری خوێندن و خويندنى بالا، بەتایبەتی لەڕووی یارمەتی و ھەماھەنگی نێوان زانکۆکانی ئەمریکا و زانکۆی سەلاحەدین. لەلایەکی دیکەوە لەخاڵێکی کۆبوونەوەکە باس لەسکۆلەر شیپی وڵاتی ئەمریکا کرا، لەتەک پەیوەندییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لەبوارە جیاجیاکان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی قوتابییان و مامۆستایان و بواری توێژینەوە، هاوکات شاندی میوان لەلای خۆیەوە ڕۆڵی زانکۆی سەلاحەدینی بەرز نرخاند لە پێگەیاندن و پێشکەوتوویی وگرنگیدان بە شێوازی زانستی بۆ بەڕیوەبردن و پەیڕەوکردنی سیستەمی تەندروستی و بەڕێوەچوونی خوێندن بەشێوەی ئۆنڵاین. هەروا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ھەر ھەماھەنگییەک.
ئەوەی شیاوی باسە، ياريدەری سەرۆکی زانكۆ بۆ کارووباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆدا ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.