ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٩ـی ٩ـی ٢٠٢٥ لە ژێر چاودێری “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ پ.د.شکرد قەرەنی “ ڕاگری کۆڵیژی ئەندازیاری و “ پ.د.موسا محمد” ڕاگری کۆلێژی ئاداب و “ پ.د.سەردار قادر “ ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان و “ م.ئاریان دزەیی “ بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی و نوێنەری وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان هەڵمەتی شوشتن و پاککردنەوەی کۆلێژ و بەشەکان بۆ ژینگەیەکی لەبار و تەندروست بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی میوانانی کرد و خۆشخاڵی و پێویستبوونی ئەم چالاکییەی بۆ زانکۆ و کۆلێژەکان ڕاگەیاند.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە خزمەتکردنی زانکۆ و قوتابییان و ستافی زانکۆ کرد.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.