
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ یاریزانانى یارى ئاسنى هەلبژاردەى زانکۆى سەلاحەدین
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى یاریزانانى یارى ئاسنى هەلبژاردەى زانکۆى سەلاحەدین کرد، ئەم دیدارەش بەبۆنەى سەرکەوتن و یەکەمبوونى هەڵبژاردەکەیە لەسەر ئاستى زانکۆکانى کوردستان، هەر لەوێدا راگرى کۆلیژى پەروەردەى وەرزشى لەوتەیەکدا باسى لەو خاڵانە کرد کە تیایدا هەڵبژاردەى زانکۆى سەلا حەددین پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە لە یارى ئاسندا، هاوکات د.جەوهەر فەتاح یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ لەوتەیەکدا باسى لەو خاڵانە کرد کە تیایدا قوتابیان و هەڵبژاردەى زانکۆى سەلاحەددین توانیویانە پلەى یەکەم بەدەست بێنن و پیرۆزبایى خۆى ئاراستە کردن، هەر لەوێدا پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆ دواى بەخێرهێنان باسى لەپێشکەوتنى هەڵبژاردەى زانکۆ کرد و کە لەسەر ئاستى زانکۆکانى کوردستان پلەى یەکەمیان بەدەستهێناوە و پشتگیرى تەواوى زانکۆى دەربڕى و جەختى لەوزە و تواناى ئەو هەڵبژاردەیە کردەوە کە لەنێوەندە وەرزشییەکان توانیویانە زانکۆى سەلاحەددین بگەیننە ئەو ئاستە و باسیشى لەوە کرد کە دیارە هەموو ئەو سەرکەوتنانە بەهەوڵ و کارامەیى راهێنەر و مامۆستایان بووە جگە لەوەى خودى یاریزانەکان گیانى سەرکەوتن و برەودان بەتواناکانیان هۆکارێکە بۆ ئەو سەرکەوتنە و هەموو ئەو سەرکەوتنانەى کە لەداهاتوودا دێتە دى. ئەوەى شیاوى باسە بەڕێوەبەرى چالاکییە وەرزشییەکان و ژمارەیەک لەراهێنەر و مامۆستایان ئامادەى ئەو رێورەسمە و بوون، لەلاى خۆیەوەش سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین بەبۆنەى ئەو سەرکەوتنە لەلاى خۆیەوە لۆگۆى زانکۆى سەلاحەددینى پێشکەش کرد و مامۆستا و راهێنەر و یاریزانەکانیش جامى پلەى یەکەمیان پێشکەش بە سەرۆکى زانکۆ کرد.