
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لە کۆنگرەدا
بەئامادەبوونى پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین و یاریدەرانى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایى و زانستى و قوتابیان و ژمارەیەک لەراگرى کۆلیژەکان ومامۆستایانى زانکۆ لەسەنتەرى رۆشنبیرى کۆمەڵایەتى زانکۆى سەلاحەدین یەکەمین کۆنگرەى زانستى نێودەوڵەتى هاوبەش لەگەڵ رێکخراوى (الحکماء العراق) لەژێرناونیشانى "گوتارى رق و کینە و کاریگەرى لەسەر پێکەوە ژیانى کۆمەڵایەتى و ئاشتى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتى" بۆ ماوەى ٢٦-٢٨ ئازارى ٢٠١٩ سازکرا، لەسەرەتاى کۆنگرەکەدا خولەکێک وەستان بۆ مارشى تیشتمانى عێراق و مارشى هەرێمى کوردستان لێدرا، لەپاشان چەند ئایەتێک لەقورئانى پیرۆز خوێندرایەوە، هەروەها پ. د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین وتارێکى پێشکەشکرد و لەنێوەندى قسەکانیدا جەختى خستە سەر هەموو ئەو خالانەى کە هۆیەک بوونە بۆ هێنانەئاراى رق و کینە کە رەنگى داوتەوە لەسەر هەموو کایەکانى ژیانى لەعێراق، ئێستاش لێرەدا بەهەوڵى هەموو لایەک چەندین توێژینەوە سەبارەت بەهەموو هۆکارەکان دەخرێتە روو، تا بتواندرێ لەداهاتوودا هەموو لایەنەکان و رەنگدانەوە و قەیرانەکان بەشێوازێکى لەبار بخرێتە وارى چارەسەر هاوکات باسى لەو توێژینەوانە کرد کە بەهاوکارى زۆرێک لەئەکادیمیانى کوردستان و عێراق دەخرێتە روو. هەر لەنێوەندى وتارەکاندا د.خالد بن ناجى رێکخرى رێکخراوى (الحکماء العراق) وتارێکى پێشکەشکرد تیایدا هەموو لایەنەکانى توند وتیژى و رق و کینەى خستە روو کە کۆمەڵگەکان ئەمڕۆ پێوەى دەناڵێنێ، باسیشى لەوە کرد کە دەکرێ هەمووان بەگوتارەکان بتوانین رووى راستەقینەى قەیرانەکان بخەینە روو و بەدواى چارەسەردا بگەڕێن تا ئاسۆیەکى گەش بۆ کۆمەڵگە دابین بکەین، دیارە ئەمەش بەهەوڵ و ماندووبوونێکى زۆر دەبێ تا هەموو شوێنەوارەکانى رق و کینە و کاریگەرەیەکانى لا ببەین.
دواى تەواوبوونى وتارەکانى دەستکرا بەخشتەى سازدانى سیمنارەکاندا لەنێوەندى کۆنگرەکەدا کە بەسەر ٣ هۆڵەدا دابەش دەبێ کە تیایدا سمینارەکان بەمشێوەیە دابەش دەبێ وەک :١-راگەیاندن . ٢- لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان. ٣- زانستە سیاسییەکان. ٤- زمان و ئەدەب. ٥- توێژینەوە پەرەوەردەیى و کۆمەڵایەتى و دەروونییەکان. ٦- توێژینەوە یاساییەکان. ٧- مێژوو و هونەر.
هەموو ئەو سمینارانە کە لەنێوەندى کۆنگرەکەدا سازدرا جەختیان لەبنبڕکردنى رق و کینە دەکردەوە، چونکە ئامانجى کۆنگرەکە زیاتر جەخت لەپێکەوە ژیان دەکاتەوە بەپێى سەردەمە مێژووییەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، هاوکات جەخت لە ترسناکییەکانى دیاردەى تایفەگەرایەتى کە هۆیەکە بۆ لێکترازان کۆمەڵگەـ لەلایەکى دیکەوە زیاتر باس لە هۆکارە پەروەردییەکان دەکاتەوە کە کۆڵگەیەکە بۆ زیاتر هۆشیاکردنەوەى کۆمەڵگە و نەوەکان، هەروەها کۆنگرەکە جەختى لە توێژینەوە یاسایى و کۆمەڵایەتى و سیاسییەکان دەکاتەوە بۆ بەرچاو روونى و چۆنیەتى رووبەڕووبوونەوەى هەموو کاریگەرى و ترسناکییەکان، لەتەک بەرچاوروونى دەزگاکانى راگەیاندن بۆ زیاتر روونکردنەوە سەبارەت بە کاریگەرى رق و کینە و چۆنیەتى نەهێشتنى تا کۆمەڵگە هەموو رۆشنبیرى پێکەوە ژیان لەلایان کاریگەر بێ.