
(GSSC) پرۆگرامی_ (FREDD)پرۆژەی
لە ماوەی ڕابردوودا،
تیمێكی زانکۆی سەڵاحەدین بە هەمامەنگی لهگهڵ تیمێكی زانكۆی
گۆردن ستهیت ویلایهتی جۆرجیای ئهمریكا بە پرۆژەیەكی هاوبەش لە گەڕی حەوتەمی پرۆگرامی ( گڵۆبڵ سۆلۆشنس سەستەینەبڵیتی چاڵێنج)
بەشداریانكرد و له چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بە سەرکەوتووی پرۆگرامەکەیان کۆتایی پێھێنا.
تیمی (چیالنجەرز)ی هاوبەشی زانكۆی سەڵاحەدین و زانكۆی گۆردن ستەیت كه لە ٢٢ قوتابی كۆلێژ و بەشە جیاوازەكانی زانكۆی سەڵاحەدین و زانكۆی گۆردن ستەیت پێکھاتبوو لەلایەن (م.نیاز نجم صالح ) ڕێكخەرو سەرپەرشتیاری سەنتەری پەرەپێدانی کار و پڕۆفیسۆران: پڕۆفیسۆر (كریستی فلات ) و پڕۆفیسۆر (تۆنیا مور ) سەرپەرشتی دەكرا.
جێگای ئاماژەپێدانە كە پرۆژەی (فرێدد)ی زانكۆی سەڵاحەدین و زانكۆی گۆردن ستەیت بە یەكێك لە باشترین پێنج پرۆژەی پرۆگرامی گلۆباڵ سۆڵوشنز سەستەینەبڵیتی چاڵێنج
و بە دڵخوازترین پرۆژەی بینەران ھەڵبژێردرا.
پرۆگرامەکە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدرا و لە ناوەڕاستی مانگی (١٠) دەستیپێکرد و بۆ ماوەی (١٠)هەفتە بە شێوازێکی چڕ بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا قوتابیانی بەشداربووی زانکۆی سەڵاحەدین چەندین وانەی بەسوودیان وەرگرت، ئەرکی ماڵەوەیان پێدەدرا و وەکو تیم کاریان دەکرد لەگەڵ هاوتیمەکانیان لە زانکۆ ئەمریکییەکە بۆ داھێنانی ئامێرێک بۆ پێشبینیکردن و ئاگادارکردنەوەی ھاوڵاتیان لە ئەگەری ڕوودانی لافاو. بیرۆکەی پرۆژەکەش لە سۆنگەی برینی لافاوی ئەم دواییانەی ھەولێرەوە ھاتە ئاراوە و پێشکەش بە ڕۆحی قوربانییەکان کرا.
پوختەی پرۆگرام
پرۆگرامی (Global Solutions Sustainability Challenge) لەلایەن (Stevens Initiative) و (وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا) سپۆنسەر دەکرێت، و لەلایەن (ڕێكخراوی ئایرێكسی) ئەمریکییەوە جێبهجێدەکرێت. ئامانج لەم پرۆگرامە بهستنهوهى خوێندكارانى زانكۆکانی ئهمریکایە لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆکانی عێراق و ئوردن. لەڕێگهی ئهم پرۆگرامەوه، خوێندكاران ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیرۆکە دەکەن بەزمانی ئینگلیزی سەبارەت بە کێشەکانی جیهان لەچوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN Sustainable Development Goals) و لەو ڕێگەیەوە هەوڵی دیزاینکردنی پرۆژەیەک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. هەروەها ئەم پرۆگرامە دەرفەتێکی گرنگ دەڕەخسێنێت بۆ خوێندکارانی وڵاتانی بەشداربوو بۆ بەیەکترناساندنی کلتوری یەکتر و هاریكاریكردنی یهكتری له پێناو بینینهوهى چارهسهرى بهردهوام بۆ بهرهنگاربوونهوهى گرفته سهردهمییهكان لەڕێگەی پرۆژە و بیرۆکەوە.
بۆ بینینی پرۆپۆزاڵی پرۆژەی فرێدد و زانیاری تەواوەتی لەسەری دەتوانن کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن:
بۆ بینینی ڤیدۆی ناساندنی پرۆگرام دەتوانن کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە: