
گۆڤاری زانکۆی زانستی دەچێتە سایتی گوڤارە زانستیە ئەکادیمیەکانی عیراقی
دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر لە کارکردن لە سەر ئەم بابەتە لەلایەن تیمی گۆڤاری زانکۆ بە سەرپەرشتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەرێز پ.د.مستەفا سابر عەتار
و بەهەماهەنگ لەگەڵ بەرێز پ.ی.د.یوسف خلف يوسف بەڕێوەبەری بەشی پرۆژە سەرکردەییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوە و گەشەسەندنی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدراڵ، وە بە هەوڵ و ماندووبوونی ستاف وکادیرانی گۆڤاری زانکۆ و بەڕێوەبەرایەتی ئایتی توانرا گۆڤاری زانستی زانکۆی سەلاحەدین ببێتە یەکێک لە گۆڤارە باوەڕپێکراوە تۆکمەکانی عێراق، بەو پێیەش قوتابیان و ئەکادیمیان دەتوانن سوودی زاتر لە و گۆڤارانە وەربگرن و توێژینەوەکانیان تیایدا بڵاوبکەنەوە.
تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن بۆ زانیاری زیاتر