
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
مامۆستایان و توێژەرانی بەڕێز، بە بۆنەی وەرگیرانی گۆڤاری زانستی زانکۆی سەلاحەدین بۆ زانستە پەتی و کردارییەکان لە داتابەیسی جیهانی Scopus گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستەدەکەم.
ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ڕێنمایی و بەدواداچوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ماندووبوون و شەونخونی تیمێکی دڵسۆز و ماندوو نەناسە لە دەستەی گۆڤار و یەکە کارگێڕییەکان.
پیرۆزە، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی بەردەوام.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەین ـ هەولێر