
گۆڕانکاری و دەستاودەستکردن لە پۆستی ڕاگری کۆلێژی ئاداب ئەنجامدرا
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٤ ی ۷ ی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی زانکۆ گۆڕانکاری و دەستاودەستکردن لە پۆستی ڕاگری کۆلێژی ئاداب کرا.
جێگای ئاماژەپێدانە " پ.د.موسا خدر" لە جێگای " پ.د.قادر محمد" وەک ڕاگری کۆلێژی ئاداب دەستبەکاربوو.
لە درێژەی مەڕاسیمەکەدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەڕۆڵی "پ.د.قادر محمد" وەک ڕاگری کۆلێژ کرد کە لەماوەی ڕابردوو خزمەتێکی زۆری زانکۆی کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا باسی لەوەکرد بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی لە ڕاگری نوێ دەکەین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.