
گه‌وره‌ترین سیمپۆزیهمى توێژینه‌وه‌كانى شێرپه‌نجه
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌وه‌كاله‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتار و به‌شێك له‌نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كان و قوتابیان و مامۆستایانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، سه‌نته‌رى توێژینه‌وه له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌شى بایۆلۆژى كۆلیژى په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و سه‌نته‌رى شێرپهنهجهى مه‌مك، گه‌وره‌ترین سیمپۆزیهمى توێژینه‌وه‌كانى شێرپه‌نجه‌ى له‌هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى هوتێلى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر سازدا، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تا به‌رپرسى سه‌نته‌رى توێژینه‌وه وتارێكى پێشكه‌شكرد تیایدا جه‌ختى له‌هه‌موو ئه‌و خاڵانه كرده‌وه، كه توێژینه‌وه‌كان له‌خۆى گرتووه بۆ ئاگادار بوون له‌دوا پێشهاته‌كانى ئه‌م نه‌خۆشییه، تا بتواندرێ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ له‌سه‌ره‌تاى تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه.
هه‌ر له‌وێدا پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌وه‌كاله‌ت، له‌نێوه‌ندى وتارێكدا جه‌ختى له چه‌ندین خاڵكردهوه سه‌باره‌ت بهتوێژینهوهكان، وه‌ك توێژینه‌وه‌كان له‌ئاستێكى باڵادان و تواندراوه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بێ بۆ ئه‌نجامدانى چالاكى زیاتر و وه‌ك پردێك بێ بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ زانكۆ جیهانییه‌كان.
له‌پاشاندا د.نه‌جده‌ت ئاكرێى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى وتارێكى سه‌باره‌ت به سیمپۆزیه‌مه پێشكه‌شكرد.
له‌دواتردا ده‌ستكرا به پێشكه‌شكردنى توێژینه‌وه‌كان، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه (4) توێژینه‌وه‌ى بنه‌ڕه‌تى و (24) توێژینه‌وه‌ى دیكه له‌م سیمپۆزیه‌مه پێشكه‌ش ده‌كرێ، هاوكات زانكۆكانى (8) وڵات وه‌ك ئێران و توركیا و ئیمارات و سویسڕا به‌شدارى ئه‌م سیمپۆزیهمهیان كرد.