
گه‌له‌رى هونه‌رمه‌ند دكتۆر محه‌مه‌د عارف كرایه‌وه
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دینن و ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستا و قوتابییانى له‌كۆلیژى هونه‌ره جوانه‌كان گه‌له‌رى هونه‌رمه‌ند د.محه‌مه‌د عارف كرایه‌وه.
له‌نێوه‌ندى ئه‌و گهلهریهدا چه‌ندین تابلۆى به‌رهه‌مى قوتابییان دانرابوو، تابلۆكانیش زیاتر باسى له‌سروشت و دابونهریتى كورده‌وارى ده‌كرد، هاوكات له‌و گهلهریهدا زیاتر له په‌نجا تابلۆ دانرابوو جێ په‌نجه‌ى قوتابییانى بهههرهمهندى پێوه‌دیار بوو، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ى كاره هونهرهییهكانى قوتابییان به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندن ده‌ڕوات، هاندانى مامۆستایانى ئه‌و كۆلیژهش ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى لێكه‌وتۆته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سیرامیك و په‌یكه‌ره دیواربهندهكانى به‌رهه‌مى مامۆستا و قوتابییان لایه‌نێكى دیكه‌ى كاره‌كانیان بوو، به‌رهه‌مه‌كانیان شایه‌نى ئه‌وه‌بوون، وه‌ك به‌رهه‌مه ناوازه‌كان سه‌یریان بكرێ.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى و یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان و راگرى كۆلیژى هونه‌ره جوانه كان و سه‌رۆك به‌شه‌كانى كۆلێژ ئاماده‌ى ئه‌و پیشانگایه بوون.