
گەڕان بەدوای کۆمەڵگەیەکی تەندروست و سالوتۆجینیک لە کوردستان
ئەمڕۆ بەرواری ۱٦ ی ٦ ی ۲٠۲۲ لەسەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەهۆڵی" کۆچەر بیرکار" بە ئامادەبوونی د.کارزان ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران و پ.د.مستافا صابر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو و د.کازان شێخ محمد بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ سیمینارێک بەناونیشانی (گەڕان بەدوای کۆمەڵگەیەکی تەندروست سالوتۆجینیک لە کوردستان لە لایەن دکتۆر "ئالان دیلانی" دامەزرێنەری (ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ دیزاین و تەندروستی، ستۆکهۆڵم، سوید) پێشکەشکرا.
جێگای باسە توێژەر لە درێژەی سیمینارەکەیدا تیشکی خستە سەر دیزاین و گۆڕانکاری ژینگەیی لەمەڕ پێشکەوتنی کۆمەڵگا..
راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.