
فیستڤاڵی (بارزانی نەمر) رێبەری بزافی رزگاریخوازی گەلی کورد
بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومی و حزبی، بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر رێبەری بزافی رزگاریخوازی گەلی کورد رێوڕەسمی یەکەمین فێستڤاڵ بەناوی (بارزانی نەمر)، لەیاریگای یانەی ئاڵا بۆ 12 تیپی وەرزشی و بەبەشداری 120 یاریزانی کوڕ و کچ سازدرا، ئەمەو لەسەرەتادا چەندین وتاڕ بەو بۆنەیەوە خوێندرایەوە، یادی ئەو ساڵیادەیان بەوەفا و شکۆدارییەوە باسکرد، هاوکات ئەمجۆرە فیستڤاڵەیان وەک هاندانێک بۆ هەموو تیپە وەرزشییەکان و بەشداربووە یاریزانەکان بەرز نرخاند و هەموو پشتیوانییەکیان بۆ وەرزشوانان خستە روو.