
سه‌نته‌ری رۆشه‌نبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به‌شی ته‌لارسازی له كۆلێژی ئه‌ندازیاری یه‌كه‌م سیمپۆزیه‌می تایبه‌ت به دیزاین و ته‌ندروستی سازده‌كات.
له سه‌نته‌ری رۆشه‌نبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به‌شی ته‌لارسازی له كۆلێژی ئه‌ندازیاری یه‌كه‌م سیمپۆزیه‌می تایبه‌ت به دیزاین و ته‌ندروستی رێكخست بۆ چه‌ند پسپۆرێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌م بواره‌دا.
له ژێر ناونیشانی (دیزاین و ته‌ندروستی) و به ئاماده‌بوونی راگری كۆلێژی ئه‌ندازیاری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستا و قوتابیانی كۆلێژ، له میانه‌ى سێ ته‌وه‌ردا پرسی چۆنیه‌تی دیزاین كردنی ته‌ندروستانه به چری گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا. له پانێلی یه‌كه‌مدا پرۆفیسۆر ئالان دیلانی له چوارچێوه‌ی بابه‌تێكیدا تیشكی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی دیزاین كردنی شاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ ستانده‌ره جیهانیه‌كان نزیك بێته‌وه، بۆ ئه‌مه پێویستی به‌گه‌رخستنی هه‌وڵی زانستی ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانه.
له ته‌وه‌ری دووه‌می سیمپۆزیهمهكهدا پرۆفیسۆر پاول بهراچ، بابه‌تێكی پێشكه‌ش كرد له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی،به‌شێوه‌یه‌ك كه كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ته‌ندروستی و چۆنیه‌تی دیزاین كردنی كه نزیك بێت له ستانده‌ره جیهانیه‌كان. له ته‌وه‌ره‌ی سێیه‌میشدا ئه‌ندازیار نادیه تۆبیه بابه‌تێكی پێشكه‌شكرد سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ریه‌كانی دیزاینه لۆكاڵیه‌كان بۆ گونجان له‌گه‌ڵ ستانده‌ره جیهانیه‌كان له‌بواری ته‌ندروستی و ژینگه‌دا.