
دیدارێك بۆ به‌ستنى كۆنفرانسێك سه‌باره‌ت به‌مێژوو
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له پ.د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى به‌یان له‌هه‌ولێر، د.ئیبراهیم سه‌عید به‌یزانى سه‌رۆكى یه‌كێتى مێژوونووسانى نێوده‌وڵه‌تى كرد، سه‌ره‌تا سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین باسى له‌و چالاكییانه كرد، كه زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌رده‌وام ده‌ینوێنێ و ده‌بێته هۆیه‌ك تا رووه و چالاكییه‌كانى زانستى به‌ره‌و پێشه‌وه بچێ، هه‌روه‌ها له‌نێوه‌ندى ئه‌م دیداره‌دا باس له‌به‌ستنى چه‌ندین دیدار و كۆنفرانسكرا، سه‌باره‌ت بهتهوهرهكانى مێژوویى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ر سێ لا باسیان له‌چه‌ندین ته‌وه‌ر كرد بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و دیدار و كۆنفرانسانه تا هه‌موو لایه‌نه‌كانى مێژوویى ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌رى تاوتوێ بكرێ، له‌ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌رووى راسته‌قینه‌ى شێوه ئهكادیمیهكهى مێژوو كرا، به‌دیدێكى ئه‌رێنى بیرۆكه‌ى كارى هاوبه‌شى زانستى بخرێته روو.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌م دیداره‌دا هه‌ر یه‌ك لهیاریدهرى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان، راگرى كۆلیژى ئاداب ئاماده بوون.