“پ. د. سلێمان عەبدوڵڵا ئیسماعیل” توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی” شیکردنەوەی جوگرافیی لێکەوتەکانی وشکەساڵی و بەبیابانبوون لەسەر سەقامگیری و پێکهاتەی نەتەوەیی لە ناحیەی قەراج” پێشەکەشکرد.
“پ. ی. د. هونەر عەبدوڵڵا کاک ئەحمەد” و “سەعد هادی حەمۆ “ بە توێژینەوەیەکی هاوبەش بە ناونیشانی” شیکردنەوەی جوگرافیی گۆڕانی دابارین لە قەزای بەردەڕەش بە بەکارهێنانی داتاکانی (CHIRPS) بۆ ماوەی نێوان (١٩٨١-٢٠٢٤)” توێژینەوەیەکییان پێشکەشکرد.
ئەم کۆنفڕانسە لەسەر وشکەساڵی و گۆڕانی ئاووهەوا، بەشدارییان لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیدا بەڕێوەچوو.
کۆنفرانسەکە لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بە بەشداریی دەیان توێژەری ناوخۆیی و بیانی لە وڵاتانی عێراق، مەغریب، کەنەدا، ئێران و بەریتانیا بەڕێوەچوو.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.