
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێككه‌وتی 27/11/2019 دوومین دیداری زانستی له‌نێوان كۆلیژی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و ده‌زگاری بهیتولحكمهی عێراق به‌ناونیشانی" هاوكاری و ته‌واوكاری له بواری گه‌شه‌پێدان و ئاشتی نیشتیمانی و هه‌رێمایه‌تی" له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو.
له دیداره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی حكومی و كه‌سایه‌تی سیاسی و مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانی دیكه‌ی عێراق و قوتابیان ئاماده‌ی بوون له وتارێكیدا، سه‌رۆكی زانكۆ له وتارێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ی كرد په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له ناوچه‌كه به گشتی و هه‌رێمایه‌تی به‌تایبه‌تی، به به‌رده‌وامی پێویستی به دیالۆگی زانستی و بونیادنه‌ر هه‌یه بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئاشتی و ئاسایشی نیشتیمانی له بواره جۆراوجۆره‌كاندا. له بونیادنانی گیانی هاوكاری، زانكۆ سهرمهشخهڵی ده‌زگانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگایه كه ده‌توانرێت به بیروڕای جیاواز و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لایه‌ن كه‌سان و نوخبه‌ی شاره‌زاوه، گیانی هاوكاری و ئاشتی نیشتیمانی گه‌شه پێبده‌ین به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییه خێرایانه‌ی له ژینگه‌ی سیسته‌می جیهانیدا هه‌یه و هه‌روه‌ها گونجاو بێت له سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا دكتۆر مه‌حمود عه‌لی داودی به‌ناوی ده‌زگای بهیتولحكمه، له وتارێكیدا سوپاسی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی كرد و هه‌روه‌ها خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له هه‌ولێری پایته‌خت و مێژووی كوردستان ئه‌م دیداره به‌ڕێوه‌ده‌چێت. دووپاتی كرده‌وه ئه‌مڕۆ عێراق پێویستهی به سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاسایش هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش به ژینگه‌یه‌كی همێن و ئارامی هه‌رێمایه‌تی دروست ده‌بێت.
دواتر له دیداره‌كه‌دا ده‌ستكرا به به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دیداره‌كان، به چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه له‌لایه‌ن مامۆستایان زانكۆ پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.