
دووه‌مین دیدار له‌پێناو ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێككه‌وتی 9/10/2019 زانكۆی سه‌لاحه‌دین - هه‌ولێر به هاوبه‌شی تۆڕی پاراستنی نیشتمان دووه‌مین دیداری به‌ناونیشانی "له پێناو ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان" له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆ سازكرد.
له دیداره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تی حزبی و حكومی و ئه‌ندام په‌رله‌مان و مامۆستا و قوتابیانی زانكۆ ئاماده‌ی بوون، له ده‌ستپێكدا دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و تیشكی خسته‌ر رۆڵی زانكۆ له به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها خه‌مخۆری مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی نیشاندا له داڕشتنی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه چه‌ندین كۆر‌و سمینار‌و دیداری ئه‌كادیمی له رابردوودا بۆ مامۆستا و كه‌سانی ئه‌كادیمی و حزبی و حكومی سازكردووه و چه‌ندین و توێژینه‌وه و كتێبی له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌ركردووه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، د. كاوان ئبراهیم ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسا له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ده‌ستوور سه‌رچاوه‌ی هه‌موو یاساكانه‌و به‌و په‌ڕی ئه‌كادیمی گرنگی پێبدرێت و دابڕێژرێت، له‌م نێوه‌نده‌شدا كه‌سانی ئه‌كادیمی به‌تایبه‌تی مامۆستایانی كۆلێژی یاسا ڕۆڵی سه‌ره‌كی و ئه‌كادیمیان له‌سه‌ر شانه له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌رده‌م ده‌ستپێشخه‌ر بوونه بۆ ئه‌م هه‌نگاوه مێژوویه و كه له ماوه‌كانی رابردوودا سه‌رنج و بۆچوونی مامۆستایانی زانكۆ له كتێبێكدا كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌ریكردووه خراوه‌ته‌ڕوو.
دواتر له دیداره‌كه‌دا، ده‌ستكرا به به‌ڕێوه‌چوونی ته‌وه‌ره ئه‌كادیمییه‌كان كه چه‌ند پانێڵێكی ئه‌كادیمی له‌خۆ گرتبوو به‌ناونیشانه‌كانی: (بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كان و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان). له پانێڵه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سایه‌تی سیاسیی و سه‌ركرده‌ی سیاسی وه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی به‌شداریان تێدا كرد. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له توركمان و ئێزیدی و كلدان و سریان و ئاشوور به‌شداریان تێدا كرد.