
دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵا چوار زانكۆى هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌وه‌كاله‌ت، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لێژنه‌ى یاڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆڕۆنا كۆبووه‌وه، كه پێكهاتبوو له سه‌رۆك زانكۆكانى پۆڵهتهنیكى هه‌ولێر و زانكۆى هه‌ولێرى پزیشكى و ئه‌نجوومه‌نى كوردستان بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان، هاوكات سه‌رۆكى هه‌ر چوار زانكۆ چه‌ندین خاڵیان خسته روو، تا به‌شێوه‌یه‌كى زانستى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ئه‌و په‌تایه روون بكرێته‌وه، خۆیان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمى هه‌موو خاڵ و رێنماییه‌كان بخه‌نه روو، له‌پاشاندا هه‌موو ئه‌و خاڵانه به‌رزبكرێته‌وه بۆ لێژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆناى له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، هه‌ر له‌درێژه‌ى باسه‌كاندا هه‌ر چوار زانكۆ هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك بكه‌ن، كاتێ ده‌وام ده‌بێته‌وه و چۆن بتوانن قوتابیان و مامۆستایان هه‌موو رێنمایى و خاڵ و ئاگاداركردنه‌وه‌كان به‌باشترین شێوه جێبه‌جێ بكه‌ن، تا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ك دروست نه‌بێ، هه‌ر له‌وێدا پێیان باشبوو ته‌نیا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌هه‌موو كاره‌كان هه‌ڵسێ و هه‌رچى پێشنیاز و رێنماییه بخرێته به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڕیار و رێنماییه‌كان ده‌ربكات، بتواندرێ به‌باشترین شێوه هاوڵاتیانى كوردستان له‌هه‌موو په‌تا و ڤایرۆسه‌كان بپارێزرێ، لێژنه باڵاى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى په‌تا و ڤایرۆسى كۆڕۆنا هه‌موو پێشنیازه‌كانى خۆیان نووسى، له‌پاشاندا به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى خوێنهدنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌پاشاندا
ههمووبابهت و خاڵه‌كان به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تا رێكارى ته‌ندروستى به‌پێى رێنماییه‌كان رێكارى پێویست بگرنه به‌ر.