
دووەمین کۆنفڕانسی به‌خشینی گرانت بۆ باشترین پڕۆژه‌ی ده‌رچوون و ئایدیا به‌ڕێوه‌چوو
له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر،دووەمین کۆنفڕانسی به‌خشینی گرانت بۆ باشترین پڕۆژه‌ی ده‌رچوون و ئایدیا به‌ڕێوه‌چوو، كه ئه‌م پێشبڕكییه تایبه‌ت بوو به قوتابییانی كۆلیژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، بۆ باشترین پڕۆژه‌ی ده‌رچوون و ئایدیا.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م پێشبڕكییهدا بێجگه له قوتابییه سه‌ركه‌وتووه‌كان، سهرپهرشتیارهكانیش بڕوانامه و ڕێزلێنانیان پێبه‌خشرا.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدامین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردوو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد له زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ده‌مانه‌وێت لە رێگەی توێژینەوە زانستییه سه‌ركه‌وتووه‌كانه‌وه، کێشەی کۆمپانیاکان چارەسەربکەین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانکۆ ئامادەیی تێدایە هەماهەنگ بێت بۆ ڕێكخستن و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی کۆمپانیاکان لە رێگەی تیمی ئەکادیمییهوه.