
د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ د.بابەک کەریمى سەرۆکی شاندی زانکۆى خوێندنى باڵاى زانست لە زنجان
د. ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندیکى زانکۆى خوێندنى باڵاى زانست لە زنجان کرد، کە بەسەرۆکایەتى د.بابەک کەریمى و شاندى یاوەرى بوو، ئەمەو لەدانیشتێکدا سەرەتا سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین کورتەیەکى مێژوویى زانکۆکەى باس کرد و جەختى خستە ئەو خاڵانەى کە هەردەم زانکۆ بەهەندى وەرگرتووە و بۆتە پیشەنگى زانکۆکانى دیکەى کوردستان و عێراق، هاوکات باس لە هەماهەنگى زانکۆى سەلاحەدین بەتایبەتى و زانکۆکانى کوردستان بەگشتى و زانکۆکانى ئێران کرا، لەلایەکى دیکەوە باس لەو خاڵانە کرا، کە دەبێتە هۆى هەماهەنگى زیاترى نێوان زانکۆى سەلاحەدین و زانکۆى زنجان لەرووى ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕاکان و هاتن و چوونى قوتابیانى هەردوو زانکۆ بۆ خوێندنى ماستەر و دوکتۆرا، هەر لەوێدا رێککەوتنامەیەک واژوو کرا بۆ زیاتر پتەوکردنى پەیوەندییەکان لەهەموو ئاستێکى زانستى، سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین خۆشحاڵى خۆى دەربڕى سەبارەت بەهاتنى ئەو شاندە و هیواى خواست لە ئایندیەکى نزیکدا پەیوەندییەکان زیاتر بەرەو گەشەسەندن بڕۆن لە بوارى زانستدا.
هەمان رۆژ سەرۆکى زانکۆ پێشوازى لەشاندێکى زانکۆى زەهراى ئێرانى کرد ئەمەو ئەو زانکۆیە تایبەتە بەقوتابیانى کچ و هەموو لایەنەکانى زانستى لێ دەخوێندرێ، ئەمەو شاندى میوان دواى بەخێرهێنان باسى لەزانکۆى زەهرا کرد و تیایدا هەموو لایەنەکانى خستە روو، سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدینیش خۆشحاڵى خۆى دەبڕى سەبارەت بەهاتنى ئەو شاندە و هیواى خواست لە ئایندیەکى نزیکدا پەیوەندییەکان زیاتر پتەوتر بێ لەرووى ئاڵۆگۆرکردنى قوتابیانبۆ خوێندنى ماستەر و دوکتۆرا و خستنە رووى پڕۆژەى هاوبەش لەنێوان هەردوو زانکۆدا.