
دوو رێكخراوى خۆبه‌خشى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆیان ده‌رمانڕشێن كرد دژ به په‌تاى كۆڕۆنا
پ. د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازیكرد له هه‌ردوو گرووپى هانا و رێكخراوى هوماى فریشته، كه كاره‌كانیان پاككردنه‌وه‌ى هه‌موو داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكات بۆ دڵنیا بوون و پاراستنی زیاتری ته‌ندروستی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ,هه‌ردوو گروپه‌كه هه‌ڵسان به پاككردنه‌وه و ده‌رمان رشێنی دژ به‌په‌تاى كۆڕۆنا كرد له‌نێوه‌ندى باڵه‌خانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا, جێی باسه كاره‌كانی ئه‌م رێكخراوه خۆبه‌خشین و سه‌ردانی فه‌رمانگاكان و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، شیاوى باسه هاندانى ئه‌و شێوه گرووپانه ئه‌ركى سه‌ره‌كى هه‌موو لایه‌كه‌و پێویسته به‌رده‌وام ده‌ستخۆشییان لێبكرێ، چونكه كارى خۆبه‌خشین له ئێستادا له‌هه‌موو جیهاندا بره‌وى پێ ده‌درێ، بۆیه جێگه‌ى خۆشحاڵییه له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌كه‌وه رێزیان لێ بنرى، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكى زانكۆ جگه له ده‌ستخۆشى بڕوانامه‌ى رێزلێنانى به‌یه‌كه یه‌كه‌یان به‌خشى.