
دوو مامۆستای زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین کە به‌شداریی له وێرکشۆپێکی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له سلێمانی کرد
مامۆستا (بوخاری عه‌بدوڵا ره‌سوڵ) که مامۆستایه له کۆلێژی زمان و مامۆستا ئیحسان سابیر که مامۆستایه له کۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تیی به نوێنه‌رایه‌تی زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین له ڕێکه‌وتی ٦-٧ /٥/ ٢٠١٩ به‌شدارییان کرد له وێرکشۆپێکی دوو رۆژه‌ی چڕوپڕی زانستییانه له زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له شاری سلێمانی به‌ناوی:
Enhancing English Language Teachers' Experience
(به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی)
، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی چاکسازییه‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی وانه‌وتنه‌وه‌ی مامۆستایانی زانکۆ. شایه‌نی وتنه له‌و ۆێرکشۆپهدا میتۆد و ڕێباز و فه‌لسه‌فه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی وانه‌وتنه‌وه‌ی زانکۆیی خرانه ژێر باس ولێکۆڵینهوهوه، ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌کانی وانه‌وتنه‌وه‌ی کاریگه‌ر باسکران، به‌تایبه‌ت له‌و به‌شانه‌ی که په‌یوه‌ندیدارن له وتنه‌وه‌ی وانه‌ی ئینگلیزی له توانسته‌کانی (ئاخاوتن و نوسین و گوێگرتن و خوێندنه‌وه). مامۆستایانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌شدارێکی کارای ئه‌و وتوێژانه‌ی ناو وێرکشۆپه‌که بوون و سه‌رنج و پێشنیار و یادداشته زمانه‌وانیی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانیان ڕۆڵێکی به‌رچاویان له بره‌ودان به میتۆده نوێیه‌کانی فێرکردن هه‌بوو.
هاوپێچ وێنه‌کان...