“ م.ئاریان حسێن” بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی و “ مامۆستا “ خونچە صباح “ مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە بە شدارییان لە کۆنفڕانسێکه زانستی بە ناونیشانی “ المؤتمر الدولي الحادي عشر للغة العربية “ کرد.
ئەم کۆنفڕانسە لە ڕۆژانی ٢٢-٢٤ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو و ٨٠٠ توێژینەوە پێشکەشکرا.
١٨٠٠ توێژەر لە ٨٠ وڵاتی عەرەبی بەشدارییان لەم کۆنفڕانسە کرد.
توێژینەوە پێشکەشکراوەکانی توێژەرانی زانکۆی سەلاحەدین بریتیبوون لە (ٲسالیب تعلیم العربیة بین الأصالة و الحداثة دراسة في جدوی التقنیات التعلیمیة) و (حيوية البلاغة العربية وديمومتها دراسة تأصيلية في قصيدة مزامير لسميح القاسم).
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.