
به‌بۆنه‌ی یادی مه‌ولودی پێرۆز، كتێبخانه‌ی گشتی له زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشانگایه‌كی تایبه‌تی كرده‌وه بۆ ئه‌و ده‌ستنوسانه‌ی مێژووی ئیسلامی كه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین پارێزراون.
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ و راگری كۆلیژه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆ، پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی كرایه‌وه بۆ ده‌ستنوسه‌كانی دێرینه‌كانی مێژووی ئیسلامی كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین له كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆوه ئه‌م ده‌ستنوسانه‌ی پاراستووه. له پێشانگهكهدا چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز نمایش كران كه مێژووی ده‌ستنوسه‌كه‌ی بۆ سه‌دان ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند كتێبێكی گرنگی مێژووی ئیسلام كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌دان ده‌بێت، له‌و پێشانگایه‌دا نمایش كران و بوونه شوێنی سه‌رنجی ئاماده‌بووان.
شایه‌نی باسه زانكۆی سه‌لاحه‌دین له رێگه‌ی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیه‌وه خاوه‌نی یه‌كێك له دهستنوسخانه گه‌وره‌كانی كوردستانه، كه چه‌ندین په‌رتوكی ده‌ستنوسی دانسقه‌ی تێدا پارێزراوه كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی زۆرن و ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌راست. هه‌روه‌ها وا بریاره دهستنوسخانهكانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین چه‌ندین ده‌ستنوسی گرنگ له شاری موصله‌وه بگوازێته‌وه بۆ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆ بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه پارێزگاریان لێ بكرێت.