
دانانى ستراتیژییه‌ك بۆ پرۆسه‌ى په‌روه‌رده
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له‌شاندێكى زانكۆى ئه‌مریكى له‌كوردستان- دهۆك كرد، ئه‌مه‌و له‌میانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌پلان و ستراتیژیه‌ت و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه كرا، كه له ئێستادا مامۆستاى په‌روه‌رده‌یى رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆ هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى خسته روو، كه ده‌بێته هۆى پێشكه‌وتنى مامۆستایان، جه‌ختیش له‌وه كرایه‌وه به‌هۆى خول و راهێنانه‌كان بتواندرێ ئاستى مامۆستایان زیاتر به‌رز بكرێته‌وه و ئه‌و كێشانه‌ى رووبه‌ڕووى په‌روه‌رده ده‌بێته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ، ئه‌مه‌ش به‌دانانى ستراتیژییه‌ك و ده‌ستنیشانكردنى خاڵه‌كان، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه، پرۆسه‌یه‌كى دوورودرێژه، پێویسته هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌نگاو بهاوێژرێ، ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر یه‌ك لهراگرى كۆلیژه په‌روه‌رده‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده بوون.