
دانانی میكانزمێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه و خۆپارێزى له په‌تاى كۆڕۆنا
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكی زانكۆ به وه‌كاله‌ت پێشوازی له‌سه‌رۆك زانكۆكانی پۆڵهتهكنیكى و زانكۆی هه‌ولێرى پزیشكى و سه رۆكی بۆردى كوردستان كرد، ئه‌مه‌و له سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه‌دا باسی له پێكهینانى چه‌ندین لێژنه كرا بۆ دانانی میكانزمێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه و خۆپارێزى تا بتوانرێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رووبه‌رووی په‌تاى كۆرۆنا ببنه‌وه ئه‌مه‌ش به‌دانانى چه‌ند لێژنه‌یه‌كی چاودێرى له نێو قوتابیان و مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆكانی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها باس له هۆشیار كردنه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژیكانی زانكۆ كرا ئه‌ویش له ریّگای دانانی نامیلكه و گرته‌ی ڤیدیۆیی كورت سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی خۆپاراستن .
هه‌ر له‌وێدا هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك زانكۆ كان راو بۆچونی خۆی ده‌ربری له باره‌ى چۆنیه‌تى روو بهرووبوونهوهى هه‌ر په‌تایه‌ك كه زیان به كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێ ، هاوكات به پێویست زانرا مامۆستایان و قوتابیان له هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاگادار بكرێنه‌وه هاوكات جه‌ختیش له‌و پسپۆرانه‌ى زانكۆ كرایه‌وه كه‌ده‌توانن به‌هۆی نامیلكه‌و گرته ڤیدیۆییه‌كان نێوه‌ندى زانكۆ وشیار بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی شیاوی باسه له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا بریار درا به دروستكردنی لێژنه‌یه‌كی باڵا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه تا له نزیكه‌وه چاودێری هه‌موو ئه‌وانه بكرێ، كه گومان ده‌كرێ تووشی ئه‌م په‌تایه بوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌دوا داچوون بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك بكری له حاڵه‌تی نه‌خوازراو ئه‌نجامه‌كه‌شی له كۆبونه‌وه‌كانی لێژنه‌كه تاوتوێ بكرێ.