
دەیەمین کۆنفرانسی زانستی پێشبڕکێی توێژینەوە
بەئامادەبوونی پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لەهۆڵی کۆلیژی پەروەردە، دەیەمین کۆنفرانسی زانستی پێشبڕکێی توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی چوارەم سازدرا، ئەمەو لەسەرەتای کۆنفرانسەدا چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆر خوێندرایەوە، لەپاشاندا خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان، هاوکات وتاری راگری کۆلیژی پەروەردە خوێندرایەوە، تیایدا باسی لەهەوڵەکانی قوتابییانی بەشەکانی کۆلیژی پەروەردە کرد، کە هەمیشە دەیانەوێ بەتوێژینەوەکانیان خۆیان بسەلمێنن، ئێمەش لەلای خۆمانەوە هەموو هاوکارییەک دەخەینە روو بۆ سەرکەوتن و پراکتیزەکردنی توێژینەوەکانیان.
ئەوەی شیاوی باسە ئەم کۆنفرانسە کڕابووە دوو تەوەر، کە خۆی لەتەوەری توێژینەوەکانی قوابیانی بەشە زانستە مرۆڤایەتییەکان، تەوەری توێژینەوەی زانستە پەتییەکان دەنواند. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لەڤوتابییان و مامۆستایان ئامادەبوون.