
دەستکەوتێکی مەزنی تری زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
بەپێی پۆلینی (النشرة الدورية لقاعدة البيانات العلمية للجامعات العراقية) کە دەزگای (نبع الحياة) بۆ زانستە پزیشکییەکان و چاودێری تەندروستی دەریدەکات کە دەزگایەکی بێ قازانجە و بایەخ دەداتە پێشکەوتنی توێژینەوەی زانستی و پێشەوەبردنی چاودێری تەندروستی کۆمەڵگا لە ساڵی 2014 دامەزراوە و سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدرالە کە بنەمای توێژینەوەی زانستی وەکو سەرچاوەی سەرەکی هەژمار دەکات بۆ پۆلینی ساڵانەی زانکۆکان.
سوپاس بۆ خودای گەورە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی کوردستان و پلەی شەشەمی لەسەر ئاستی عیراق.
پیرۆزباییەکی گەرم لە خۆمان و گشت ماموستایان و قوتابیان و فەرمانبەران دەکەین بەم ئەنجامە دڵخۆشکەرە کە لەم رۆژگارە سەختەی قەیرانی نەخۆشی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی کە کوردستانی گرتۆتەوە و
وەڵامدانەوەیەکی زانستیانەیە بۆ گشت لایەک کە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر سەنگی زانستی خۆی هەیە لە عیراق وناوچەکە.
لە لایەکی ترەوە بەهەمان شێوە، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر پێشکەوتنێکی باش بەخۆیەوە دەبینێت، وە ساڵ لە دوای ساڵ ئاستی باشتر نیشان دەدات لە ڕیزبەندی نێودەوڵەتی سیماگۆ بۆ زانکۆکانی جیهان.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکە