
چواره‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی ژمێریاری، كارگێڕی، ئابووری و ڕامیاری.
ئه‌مرۆ به‌رواری ٢٥ی ٥ی ٢٠٢٢له هۆتێل شیڕاتۆن، به ئاماده‌بوونی پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و میوانان، چواره‌مین كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تی ژمێریاری، كارگێڕی، ئابووری و ڕامیاری به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م كۆنفڕانسه له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و زانكۆی تیشكی نێوده‌وڵه‌تی و زانكۆی سێچن له پۆڵۆنیا ڕێكخراوه، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆنفڕانسه‌كه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، واتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جێگەی خۆشحاڵییە وەک گەورەترین زانکۆی حکومی لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە دەیان چالاکی زانستی هەمەجۆر لە شێوەی وۆرکشۆپ، سیمپۆزیۆم، کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی لە گەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و زانکۆ عێراقیی و عەربییەکان و تەنانەت زانکۆکانی وڵاتانی هەرێمایەتی و جیهانی بەگشتی ساز دەکەین.
ئەوەی مایەی شادوومانییه لەم چەند ساڵەی رابردوودا، چالاکییەکانمان فراوانتر کردووە و زۆرمان پەرەپێداوە لەگەڵ زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی گەشەپێدانی توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانستی لە هەرێمی کوردستان.
ئەو کۆنفڕانسە هاوبەشەی ئەمڕۆش لەم هۆڵە سازکراوە، درێژەپێدەری سێ کۆنفڕانسی تری هاوبەشە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لە بواری کارگێڕی و ئابووریدا، بە ئومێدی ئەوەی لە ساڵانی داهاتووشدا درێژە بەو جۆرە چالاکییە هاوبەشانە بدەین لە پسپۆڕی هاوشێوەی تر، هەروەک چۆن لە ماوەی (١٢) ساڵی رابردوودا ساڵانە کۆنفڕانسی دیکەی هاوبەشمان هەبووە لە بواری زانستی پەروەردەیی و زمانەوانی لە کۆلێژی پەروەردە و سیمپۆزیۆمی هاوبەشمان لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆمان لەگەڵ زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک هەبووە.
کۆکردنەوەی ئەو ژمارە زۆرە لە توێژەرانی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی، مایەی سەربەرزییە بۆ هەموو لایەک، بە ئامانجی بەیەکەوە کارکردن لەسەر دۆزینەوەی بیرۆکەی هاوبەش، بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەنوکەییە ژمێریاری و بازرگانی و ئابووری و کارگێڕی و سیاسییەکان، هەڵبەتە کاری زانستی هاوبەش لە نێوان ئەکادیمی و توێژەران لە پسپۆڕی هاوشێوە لە هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی و توێژەرانی بیانی، هزری داهێنەرانەی تیا لە دایک دەبێت، ئەمەش وا دەکات پێشکەوتن بێتەکایەوە هەموو لایەک کەڵک لە ئەزمونی زانستی یەکتری وەربگرین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر