
چه‌ندین توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له ۆركشۆپێكدا خرایه روو
به‌ئاماده‌بوونى پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، كونسڵى گشتى وڵاتى هۆڵه‌نده له‌هه‌ولێر و نوێنه‌رانى زانكۆى ڤاننگنى هۆڵه‌ندى و نوێنه‌رانى زانكۆكانى عێراق وه‌ك به‌غدا و مووسڵ و ئه‌نبار و به‌سرا و كووفه و نوێنه‌رانى هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، سه‌رچاوه‌كانى ئاو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ، ژماریه‌ك له مامۆستایانى كۆلیژى كشتو‌كاڵى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، ۆركشۆپێك لهمیواندارى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، سه‌باره‌ت (به پرۆژه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ئاو و كه‌شناسى زیره‌ك له‌بوارى كشتو‌كاڵى له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان) ئه‌نجامدرا، سه‌ره‌تا سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌نێوه‌ندى ۆركشۆپه‌كه‌دا باسى له‌هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه كرد، كه په‌یوه‌سته به‌ئاو و كشتوكاڵ له‌هه‌رێمى كوردستاندا.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌وه خاڵانهشى ده‌ربڕى، كه ئێستا كێشه‌ى ئاو بۆته كێشه‌یه‌كى جیهانى، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا عێراق كێشه‌ى ئاوى هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ. جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه زانكۆى سه‌لاحه‌دین هه‌رده‌م ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ نواندنى ئه‌و چالاكییانه تا كوردستان و عێراق سوودى لێ وه‌ربگرن، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌مجۆره ۆركشۆپانه ئاستى زانستى زانكۆكانى كوردستان و عێراق به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات.
له‌پاشاندا ده‌ستكرا به‌خستنه رووى ئه‌و بابه‌تانه‌ى، كه په‌یوه‌سته به‌پرۆژه‌ى ئاو و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو لایه‌نه‌كانى كشتوكاڵ بهدهستهبهركردنى ئاو.
له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا له‌نێوه‌ندى ئه‌و ۆركشۆپه‌دا باس له‌وه كرا، كه ئه‌م پرۆژه‌یه ماوه‌ى (3) سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت و گشت خه‌رجییه‌كانى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى هۆڵه‌ندا دابین ده‌كرێ، ئه‌نجامدانى پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوى نۆفیكهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێ