
زانكۆی سەلاحەدین بە هاوبەشی ئۆپن سپەیس ئەكادیمی (Open Space Academy) دەرفەتێكی گرنگ دەرەخسێنێت، تاكوو بیرۆکە داهێنەرەکانتان لەسەر پلاتفۆرمێکی بەناوبانگی جیهانی پیشانبدەن، بۆ ئەم مەبەستە چالاكی (The Falling Walls Lab) لە 5ی ئەیلولی 2024 دێتە هەولێر، بۆیە ئاگادارتان دەكەینەوە کە بەشداری بکەن و توێژینەوە یان بیرۆکە داهێنەرەكانتان لە رێگەی ئەم پلاتفۆمەوە بخەنەڕوو.
وردەکارییەکانی چالاكیەكە:
- لە رێككەوتی: 5ی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 9ی سەر لەبەیانیدەستپێدەكات.
- شوێن: پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر
بەشداربووی بەرێز (The Falling Walls Lab) سەکۆیەکیناوازەیە بۆ ئەوەی بیرۆکە داهێنەرەکەت تەنها لە ماوەی سێ خولەکدا پێشکەش بکەیت.
هاوكات ئەم بۆنەیە دەرفەتێکی نایاب و ناوازەیە بۆ پیشاندانی ئەو پێشکەوتنانەی کە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر زانست و کۆمەڵگە هەیە.
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری:
بەر لە پێشکەشکردنی داواکاری، گرنگە خۆت ئاشنا بكەیت بە پرۆسەی پێشکەشکردن، کاتێک ئامادە بوویت، داواکارییەکەت لە ڕێگەی دوگمەی داواکاری (Apply) لە ماڵپەڕەکەدا پێشکەش بکە.
زانیارى گرنگ:
- دوا كات بۆ پێشکەشکردن: 31ی ئابی 2024
بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بە ڕێکخەرانی چالاکییەکەوە بکەن لەرێگی ئەم ئیمەیڵە [email protected] یان سەردانیwww.openspace.ac .
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، وەک هاوبەشێکی زانستی چالاكیەكە باوەڕی بە توانای لێکۆڵینەوە و بیرۆکەکانتان هەیە بۆ ڕەخساندنی زەمینەی نوێ و دروستکردنی کاریگەرییەکی بەرچاو، هانتان دەدەین کە سوود لەم دەرفەتە وەربگرن، بۆ خستنەڕووی بیرۆکە داهێنەرەکانتان و بەشداریکردن لە پێشکەوتنە زانستی و کۆمەڵایەتییەکاندا.
https://apply.falling-walls.com/lab/apply/erbil/