
چالاكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیارى زانكۆى سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر
له دواى راگرتنى ده‌وامى فه‌رمى تا به‌روارى 13/4/2020 ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگ بووه له‌گه‌ڵ كۆلێژه‌كان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى و سه‌نته‌ره‌كانى سه‌ر به زانكۆمان، له هه‌مان كاتیش‌دا په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامى هه‌بووه له‌گه‌ڵ مامۆستایان و كارمه‌ندان، بۆیه به‌شێك له‌و چالاكیانه ده‌توانین له خواره‌وه به چه‌ند خالێك ڕوون بكه‌ینه‌وه:
- دروست كردنى ده‌یان ئیمێلى فه‌رمى بۆ مه‌به‌ستى به ئۆنڵاین كردنى بابه‌ته‌كانى كۆلێژى ئه‌ندازیارى.
- پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه كه له به‌روارى 1/9/2019 تا 31/8/2020 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌و گۆڤارانه كه DOI و DOIG و SCOPUS و Thomson Reuter ن.
- دانانى ناوى مامۆستایانى به‌شه‌كانى زانكۆ به ته‌نیا له سایتى كۆلێژه‌كان كه ژماره‌یان له 80 به‌ش زیاترن ئه‌ویش له رێگه‌ى دروست كردنى چه‌ند هه‌نگاوێكى ته‌كنیكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بۆ ئاسان گه‌یشتن به هه‌گبه‌ى مامۆستایان.
- هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى دڵنیایى جۆرى به‌مه‌به‌ستى دانانى ڤیدیو وانه‌كان كه مامۆستایان بتوانن تۆماریان بكه‌ن و دایان بنێن به‌مه‌بستى گه‌یاندنى سوود به قوتابیان.
- چالاككردنى خزمه‌تگوزارى Google Meet بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ندامانى لێژنه‌كان و لێژنه‌ى به‌دواداچوون ولیژنه‌ى ته‌كنیكى و دڵنیایى جۆرى كۆلێژه‌كان.
- دانانى چه‌ندین راپۆرت و توێژینه‌وه له سایتى زانكۆ له‌سه‌ر په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا COVID 19 بۆ خزمه‌تكردن و پر زانیاریكردنى زیاترى هاوڵاتیانمان، كه دوو له‌و توێژینه‌وانه له گۆڤارى زانستى ئاست به‌رزى خاوه‌ن Impact factor بڵاوكراونه‌ته‌وه و چوار دانه‌شیان له چاوه‌ڕوانى پهسنكردن.