
بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی كۆرسی پاراستنی منداڵ دابەشکرا
ڕێککەوتی ۱٠ ی ۷ی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی "م. حسین احمد مستەفا" بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانكۆی سەلاحەدین،"م. ئاوارە سلێمان" بەڕێوەبەری پرۆژەی خوێندن و بەرێز "ڕەمەزان مەسعود ئەبابەکر" رێكخەری چالاکییەکانی پڕۆژەی خوێندن، سەركەوتوانە كۆتایی هێنرا بە كۆرسی پاراستنی منداڵ Child Protection Course، كە ماوەی سێ رۆژی خایەند:
ڕۆژی یەكەم: ئاشنابوون بە منداڵ و پاراستنی منداڵ
ڕۆژی دووەم: پاڵپشتی دەروون کۆمەڵایەتی PSS
ڕۆژی سێیەم: بەڕێوەبردنی كەیس Case Management
لە كۆتا ڕۆژدا، ڕێوڕەسمی دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر بەشدارانی كۆرسەكەدا بەڕێوەچوو و شیاوی ئاماژەیە، پڕۆژەی خوێندن بە هاوکاری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی سەلاحەدین لە سەنتەری ڕۆشنبیری كۆرسەكەیان ئەنجامدا.
بەشداربووان پێكهاتبوون لە 100 قوتابی لە بەشەكانی باخچەی منداڵان، ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی، کاری کۆمەڵایەتی و دەروونزانی.
خولەكە لەلایەن مامۆستای لێهاتوو (یوسف محەمەد ڕەسوڵ) یاریدەدەری مەیدانی پاراستنی منداڵ لە رێكخراوی IMC و ڕاهێنەری باڵای پاراستنی منداڵ پێشکەشکرا و لەلایەن گەنجانی زۆنی کوردستانەوە ئامادەکاریەکی شایستە و بەڕێوەبردنێکی نایابی بۆ کرا بوو.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر