
بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی دەرچووانی خولەکانی ڕواندی یەکەمی بنیادنانی ئاشت دابەشکرا
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۳٠ ی ٥ ی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین "پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و سەرۆکی لقی ڕێکخراوی ForumZFD ی ئەڵمانی لقی عێڕاق و سەرجەم ڕاهێنەران و سەرپەرشتیارانی خول و "م.حسێن احمد" بەڕێوەبەری CDC " د.شاڵاو
عبدالخاڵق"
ڕێوڕەسمی دەڕچوونی ڕاوندی یەکەمی خولەکانی بنیادنانی ئاشتی بەڕێوەچوو.
ئەم خولە لەلایەن ForumZFD و سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین نجامدرا کە تیایدا بڕوانامەی ئاست بەرز بەسەر سێ گروپی جیاواز لە بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا:
١-خولی پاسی ئاشتی
٢-خولی بنیاتنانی ئاشتی
٣-خولی پڕۆژە جێگیرەوەکانی توندووتیژی.