
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ بەرپرسى راگەیاندنى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەدین حەیدەر عەبدولڕەحمان لە گەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندە موزیک ژەنەکانى کولێژى هونەرە جوانەکان
لە کاتى پێشوازى کردنى د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لە گەڵ ژمارەیەک لە هونەرمەندە موزیک ژەنەکانى کولێژى هونەرە جوانەکان ، پرسى دامەزراندن و گەشەپێدانى ئۆرکستراى زانکۆ تاوتوێ کرا.
سەرۆکى زانکۆ ئامادەیى زانکۆى نیشاندا بۆ پشتگیریى کردنى ئەو پرۆژە هونەرییە، کە بۆ یەکەمجارە لە زانکۆیەکى کوردستاندا دادەمەزرێ بە ئامانجى پێشخستنى هونەرى موزیک و هاندانى موزیک ژەنە ئەکادیمییەکان و گەشەپێدانى هوشیاریى موزیک لە کوردستاندا .
هەر لەو دیدارەدا ئامانج غازى مامۆستا لە کولێژى هونەرە جوانەکانى زانکۆ روونى کردەوە کە کۆمەڵە هونەرمەندێکى زۆر لە موزیک ژەن و بەهرەمەندى بە توانا لە دەورى ئەو ئۆرکسترایەدا کۆ دەبنەوە، کە خاوەنى توانست و مەعریفەیەکى بەرفرەوانن لە بوارى موزیک دا، لەو ماوەیەشدا چەندین چالاکى دیارو بەرچاویان لە شارو شارۆچکەکانى کوردستاندا نیشان داوە ، ئومێد دەکەین پشتگیرى کردنى زانکۆ فاکتەرێکى دیکەى بەرەو پێشەوەچوونى ئەو ئۆرکسترایە بێت کە لە ئایندەدا شوێنێکى دیارى لە گۆڕەپانى موزیکى ئەکادیمى دا دەبێت لە کوردستاندا.
شایەنى باسە حەیدەر عەبدولڕەحمان بەرپرسى راگەیاندنى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەدین ئامادەى ئەو دیدارە بوو.