
بهئهلیكترۆنیكردنى زانكۆ
پ.د.مسته‌فا عه‌تار یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆى بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن، له‌میانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له هۆڵى كۆچه‌ر بیركارى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى زانكۆ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى بهئهلیكترۆن كردن و به‌ستنه‌وه‌ى گشت كۆلیژه‌كانى زانكۆ.
له‌ته‌ك خێراكردن كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى، هه‌روه‌ها بهئهلیكترۆنكردنى مامه‌ڵه و كارى خێرخوازى و پۆسته و به‌هێزكردنى سیسته‌مى ئۆنڵاین و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌سته به خۆپارێزى و روونه‌دانى كارى نه‌خوازراو. له‌نێوه‌ندى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس لهرێكارهكانى ئه‌نته‌رنێت كرا بۆ زیاتر خزمه‌تكردن و به‌ره‌وپێشچوونى زانست، هاوكات باس لهئهنتهرنێتێكى خێرا و كوالیتى بهرزكرا، تا زانكۆ ئاگادارى هه‌موو گۆڕانكارییه خێراكان ببێ، كه له‌جیهانى ئه‌مڕۆى پێشكه‌وتوودا هاتۆته ئاراوه و هه‌موو لایه‌نه‌كانى زانكۆ دانه‌بڕێ له‌و پێشكه‌وتنانه.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه دواى گفتوگۆكردنێكى چڕ له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین خاڵ خرایه روو بۆ جێبه‌جێكردنى له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا، ئه‌مه‌و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌سه‌نته‌رى ته‌كنۆلۆژیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى IT كۆلیژه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون.