
به‌شێك له وتاری وه‌زیری په‌روه‌رده له كۆنفڕانسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان جینۆسایدی كوردی فه‌یلی
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان ئه‌م كۆنفڕانسه گرنگی و كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ گه‌لی كورد، چونكه یه‌كه‌م كۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تییه ده‌رباره‌ی كه‌یسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان و جینۆسایدی كوردی فه‌یلی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌م كۆنفڕانسه چه‌ندین توێژه‌ری به‌توانا كه خاوه‌نی پسیۆڕی جیاوازن و له وڵاتی جیاوازه‌وه به نووسینی توێژینه‌وه به‌شداریان له‌م كۆنفڕانسه كردووه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه گرنگییه‌كی زۆری به كه‌یسی جینۆسایدی گه‌لی كورد داوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له په‌رتووكی خوێندنی قوتابخانه گرنگیمان زۆر به جینۆساید داوه و له بابه‌ته جۆراوجۆره‌كان ئاشنایه‌تییمان بۆ قوتابییان دروست كردووه به‌تایبه‌ت له پۆلی 4ی بنه‌ڕه‌تی له بابه‌تی كوردی، له پۆلی 8 و 9 ی بنه‌ڕه‌تی له بابه‌تی عه‌ره‌بی به چه‌ندین چیرۆك و شیعر باس له ئه‌نفال و جینۆساید كراوه، هه‌روه‌ها له بابه‌تی ئینگلیزی ئاماژه به كه‌یسی جینۆساید كراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له بابه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له زیاتر له 45ناونیشان باسی ئه‌م بابه‌ته كراوه بۆ ئاشنایه‌تی قوتابییان.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین –هه‌ولێر.