
به‌شی زمانی چینی خه‌ڵاتی باشترین ڕێكخه‌ری كورته ڤیدیۆی به‌ده‌ستهێنا.
به‌شی زمانی چینی له كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به كورته ڤیدیۆیه‌ك به‌شداری له پێشبڕكێیه‌كی جیهانی كرد، جێگای ئاماژه‌پێدانه ئه‌م پێشبڕكێیه له لایه‌ن به‌شی عه‌ره‌بی كه‌ناڵی CCTV چینی ڕێكخرابوو.
له هه‌مانكاتیشدا كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی چینی ( پترۆچینا) 10 هه‌زار كتێبی له بواره‌كانی ( په‌روه‌رده و خوێندن، جوگرافیا، هونه‌ر، كلتوور، زمان و ئه‌ده‌بیات) به به‌شی چینی به‌خشی و له ماوه‌یه‌كی نزیك ئه‌م كتێبانه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.