
به‌شی راگەیاندنی زانکۆی تکریت سەردانی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سهڵاحەدینی کرد
ڕێککەوتی ۲٤ـی ٤ـی ۲٠۲٤ ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و قوتابییانی بەشی ڕاگەیاندنی کولێژی ئاداب ی زانکۆی تکریت سەردانی بەشی راگەیاندنی کۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان كرد، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سەرۆکی بەشی راگەیاندن "پ.ی.د. ئازاد عبدالعزیز محمد" و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی به‌شه‌كه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا، دواتر هۆڵه‌كانی به‌ش و هه‌ردوو ستۆدیۆی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنیان به‌سه‌ر كرده‌وه.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌لایه‌ن به‌ڕیزان پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر هاوژین عمر، و مامۆستایانی به‌شی ڕاگه‌یاندنه‌وه به مێژووی راگەیاندنی کوردی ئاشنا كران و، وه‌ڵامی پرسیاری قوتابیانیان دایه‌وه.
دوای ئەوە سەردانی راگری کولێژیان کردوو لەلایەن "پ.د. قادر محمد حسن " پێشوازییان لە سەرۆک بەش "پ.د یوسف حسن محموود"و ستافی مامۆستایان کرا.
مامۆستایان و قوتابییانی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی تکریت به‌م گەشتە زانستییه زۆر دڵخۆش بوون و، سوپاسی زۆریان هه‌بوو بۆ پێشوازی گه‌رمی سەرۆکایه‌تی بەشی راگەیاندن، هاوكاتیش هیوایان خواست كه ئه‌م سه‌ردانه ببێته دەرچەیەک بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زانستیی نێوان
هه‌ردوولا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.